گوندێکی هەژار نشینی پاکستان بەناوی پاستی ئەحمەد دین کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٠٠ کەسە وخەڵکانێکی برسیو ڕەشو ڕوت و نەخوێندەوار .دور لە هەمو سیمایەکی شارستانیەت
تیایدا دەژین
لەم لافاوەی ئەم دواییەدا گوندەکە خەریکبو. نقوم دەبوو .بەڵام دەسەڵاتدارانی گوندەکە ڕازی نەبوون کە تیمە فریا گوزاریەکان بیانگوۆێزێنەوە بۆ شوێنێکی ئارام بە بیانوی ئەوەی ئەگەر بگوێزرێنەوە بۆ ناو کەمپ یان هەر شوێنێکی تر
ژنەکانیان تێکەڵاوی خەڵکی تر دەبێێت و ئەمەش بە کەلتوری ئەوان دروست نیە .
و ئەوان شەرەفیان لە ژیان لا پیرۆزترو گرنگترە .
ئەمە نیگەرانی زۆری لای تیمەکانی فریاکەوتن دروستکرد و لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسە نێو دەوڵەتیە کان لە یەکێک لە ژنەکانی گوندەکە کە بۆ ناگوێزرێنەوە ؟ . ژنێک دەڵێ ئەوبڕیارە بەدەست پیاو ماقوڵو سەرۆک هۆزە کەمانە ئێمە ناتوانین هیچ بڵێین !
کە پرسیار لە سەرۆک هۆزەکان کرا لەوەڵامدا وتیان
هەرگیز ئەم گوندە بەجێ ناهێڵیین و ئێمە (بلوچین ),شەرەف لە هەمو شتێک لامان گرنگترە .
لەئێستادا ئاژانسی فریاکەوتنی نێو دەوڵەتی زۆر نیگەرانە و نازانن چۆن بە دمیانەنەوە بچن وهاوکاری و پێداویستی مرۆیی بگەێننە ئەو گوندەوە خەڵکەکەی لە
مردن ڕزگارکەن کەبە.هۆی پرسی شەرەفپارێزیەوە خەریکە هەمویان لەناو دەچن .
بەهۆی بارانی وەرزیەوە لافاوێکی بەهێز لە پاکستان هەڵساو
بە هەزاران کەس بە هۆی ئەو لافاوەوە گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکی زۆری شارو گوندەکانیان کەوتنە ژێر ئاوەوە
خەڵکەکەی ئاوارەبوون
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای