ڕۆژی ٨ی سێپتەمبەر ٢٠٢٢ یەکیتی ژنانی کوردستان و
ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد وسەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی و بەڕێوە بەریتی
توندو تیژی بەشی ڕاوێژکاری خێزانی
کۆبونەوەیە کیان ڕێکخست
بە بەشداری ژمارەیەک لە دادوەران و پسپۆڕانی تەندروستی و
پسپۆڕانی کۆمەڵایەتی و دەرونی و نوێنەرانی
چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک چالاکوان .
بۆ ناساندنی پڕۆژەی ڕاوێژی پێش هاوسەرگیری
ولێکدانەوەی هەمو لایەنەکانی لەڕوی یاسایی و کۆمەڵایتی تەندروستیەوە بۆ بە هێز کردنی پڕۆژەکە و .هەنگاو نان بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ بەیاسایی کردنی ئەم سەنتەرە
پڕۆژەی سەنتەری ڕاوێژ کاری خێزانی پرۆژەیەکی هاوبەشی یەکیتی ژنانی کوردستان وبەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە ، کەلە سالی ۲٠۱٤ دا سەنتەرێکی بە ناوی سەنتەری راوێژکاری خێزانی لەسلێمانی دامەزراند بۆپێدانی رێنمایی وزانیاری کۆمەلایەتی ویاسایی و تەندروستی پێویست بەوکورو کچە گەنجانەی دەچنە پرۆسەی هاوسەر گیریەوە .
لە ئێستاشدا بۆبەهێزکردی ئەم سەنتەرە یەکێتی ژنانی کوردستان و ستافی سەنتەرکە و بەهاو بەشی رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەلایەتی خانزاد کە بەئەرکی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە هەستان ئەم کۆبونەوەیە ساز کرا .
و ئەم ڕێکخراوە لە داهاتوشدا بەشدار دەبن لە ڕێکخستنەوەی بەرنامەی پڕۆژەکە و بەهێزکردنی پڕۆژەکە .