لە وڵاتێکدا کە داهێنەری. نوسین بون لەسەردەمی سۆمەریەکاندا لە پێش
هەزاران ساڵدا !
ئەمڕۆ لەم سەردەمی پێشکەوتنەی جیهاندا بەدەست نەخوێندەواریە وە دەناڵێنێ
بە وتەی دەزگاپەروەردەییە کانی عیراق و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە کان و
ئامارە کانی وەزارەتی پلان دانانی عیراقی لە ساڵی ٢٠٢٠. دا ڕێژەی نەخوێندەواری لە عیراقدا
١٣/ ەیە کە کەدەکاتە ٥ ملیون مرۆڤ نەخوێندەوارن واتە خوێندنو نوسین نازانن
و ئەم ڕێژەیە لە ناو ژناندا بەرزترە و نەخوێندەواری ژنان بە ١٨/ مەزەندە دەکرێت .
و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاژانسی هەواڵی عیراقی لە زاری نوێنەری یەکیتی مامۆستایانە وە ڕایگەیاندکە
نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگاداریان کردونەتەوە کەلە
لە عیراقدا ١٢ ملیۆن نەخوێندەوار هەیە .
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند لەساڵی ٢٠١٣ ەوە کار بە بەرنامەکانی فێرکردنی خوێندەواری دەکرێت کەلە ساڵی ٢٠١١بریاری لەسەر دراوە.
ودەڵێت نزیکەی ٢ملیۆن هاوڵاتی لێی سود مەند بون. و هەروەها دەڵێت :
لەئێستادا ژمارەی تەواوی نەخوێدەوارەکان نازانن چونکە ئامارێکی فەرمی نەکراوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ئامارە .
بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکانی کەلە میدیا عیراقیە کاندا بڵاو دەکرێتەوە دەڵێن ڕێژەکە زۆر لە وە زیاترە و هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ تەنگژە سیاسیەکان وباری ئابوری هاوڵاتیان وگەندەڵیە کانی دام و دەزگاکانی پەروەردە .