گوڵزار فەرەج
زۆر کەس دەپرسێ من کاتى نان خواردن یان قسە کردن یان باوێشک ، دەنگێکى وەک /کرتە کرت ، و ئازارێکم لە شەویلگە هەیە ،
یان ئازارێکم هەیە لە دەوو بەرى گوێم ،
یان هەندێک کات دەمم بۆ ناکرێتەوە هۆکارى ئەمانە چیە ،؟
دکتۆر تروسکە پزیشکى نەخۆشیەکانى ددان لەم بابەتە هۆکارو چارەسەرى ئەم ئازارە دەخاتە ڕوو٠
ئازارى شەویلگە هۆکارەکەى تێکچونى کارى جومگەى شەویلگەیە ،
کە ئەم تێکچون و ئازارەش چەند هۆکارێکى هەیە ،
ئەوانیش ،نەخۆشى هەوکردنى جومگەکان کرکراگەى جومگەکە دادەخوڕێ،
زۆر بەکارهێنانى مۆبایل و ئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکان
ددانە جیرە ،
ناڕێکى لە هاتنى ددانى ئاقڵى
نان خواردن تەنها بە ددانەکانى لاى ڕاست یاخود تەنها بەلاى چەپ
بەریەک کەوتن و وحادیسە بەر سەر
ناڕێکى ددانەکان یان لەدەستدانى ددانەکانى دواوە
سترێس و گاز گرتن لە نینۆک و قەڵەم و و شتى تر
یەکێک لە هەرە هۆکارە باوەکان لە ئێستادا بەکارهێنانى مۆبایلە ، چونکە لە کاتى بەکارهێنانى مۆبایل ماسولکەکانى روخسار و شەویلگە و دەورو بەرى گوێ توشى گرژبون دەبن و
ئەگەر بۆ ماوەیەکى درێژ ئەم گرژبونە بەردەوام بێت دەبیتە هۆى سەر ئێشەو و تێکچونى جومگەى شەویلگە
چارەسە ریشى زۆر جار لە رێگەى فیزیایى ڕاهێنانى و مەساج بۆماسولکەکانى شەویلگە ،
لە هەندێ حالەتیشدا رەنگە پێویست بە نەشتەرگەری بکات بۆ نەخۆشەکە