دوێنێ ١١ ی سێپتەمبەر بڕییاربو دەرگای خوێندنگاکان لە هەرێمی بکیتا لە ئەفغانستان بکرێتەوە بەڕوی خوێندکاراندا بەڵام دوای ئەوەی کە خوێندکارەکان چونە خوێندنگا توشی سەرسوڕمان بون کە پێیان وتن خوێندنگاکان داخراون و بۆتان نیە بخوێنن بۆیە ئەوانیش هەر بە جلە فەرمیەکانی خوێندنەوە کەبریتیە لە پانتۆڵو بلوزی ڕەشو سەرپۆشی سپی رژانە سەر شەقام و داوای کردنەوەی خوێندنگاکانیان کرد
ویەکێک لە چالاکوانەکان بە ڕۆژنامەنوسان ی ڕاگەیاند کە ئەوان بە هێمنی خۆپیشاندانیانکردوە بەڵام هێزە کانی ئاسایش بەتوندی ڕووبەڕوویان بونەتەوە و بڵاوەیان پێکردون و تەنانەت موبایڵەکانیان شکاندون .
دوای گەڕانەوەی دەسەڵاتی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان لە ئابی ٢٠٢١ لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بڕیاری قەدەغەکردنی خوێندنی کچانی
دا و خوێندنگاکانی کچانی داخست