ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

نەتەوە یەک گرتوەکان ڕەشبینە بەرامبەر دەستەبەرکردنی یەکسانی لە ئایندەیەکی نزیکدا

نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕاشکاوانە نیگەرانی خۆی دەربڕی
بەرامبەر دەستەبەر کردنی یەکسانی تەواو لە جیهاندا .
لەنوێنرین ڕاپۆرتیدا کە لە ڕۆژی ٨ ی سپتەمبەری ئەمساڵدا بڵاوی کردوەتەوە ڕایگەیاندووە کە
بە دەستهێنانی یەکسانی تەواو لە پلەو پۆستە.
باڵاو سەرکردایەتیە کاندا
پێویستی بە ١٤٠ ساڵ بەلانی کەمەوە هەیە
و بۆ یەکسانی تەواوی نوێنەرایەتی ژنان و پیاوان
لە پەرلەمان دا پێویستی بە ٤٠ ساڵیتر هەیە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە .
ئەمە لە کاتێکدا یە کەپێشبینی دەکرا لە ساڵی
٢٠٣٠ دا کۆتایی بە و جیاوازیە جەندەریە بهێنرێت .
هۆکاری سەرەکی ئەم پاشەکشەیەش زۆرترینی
دەگەڕێتەوە بۆ. یاسا نابەرابەرەکان و شەڕو ناکۆکیە جیهانیە کان و گۆڕانی کەش هەوا و بەرز بونەوەی ڕێژەی هەژاری لە ناو ژناندا بە تایبەتی لە دوای پەتای کۆرۆناوە.
ولە ئێستا دا ٣٨٣ ملیۆن ژن لە جیهاندا کۆی داهاتی
کەمترە لە ١,٩٠, دۆڵار بەرامبەر ٣٦٨ ملیۆن پیاو
و ئەمانە پارەی نانیان نیە .
سەرەڕای ئەوەی ئاماری ژنانی ئاوارە لەساڵی٢٠٢١دا گەیشتووەتە ٤٤ ملیون .
ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەتەمەنی مناڵبوندان لەو وڵاتانەی کە یاسای ڕێکخستنی خێزانیان هەیە1,2 ملیارە .
بویە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕاشکاوانە داوا دەکات کەدەبێت بە رنامەکان گۆڕانکاری تەواوی تیابکرێت بەتایبەتی لە بارەی داهاتی ژنان و خوێندن وپاراستنی ئاسایشی ژنان و تەندروستی …
بۆ چاککردنی بارو دۆخی ژنان لە جیهاندا .

هاوشێوە

ڤیدیۆ