ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵی مەدەنی سەردانی شەڵتەری ژنان دەكەن

لەچوارەم رۆژی كامپینی (بەتەنیا نیت.. لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژنكوژان)‌و بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداری كار‌و كەموكورتیەكانیان‌و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو كچ و ژنانەی رووئەكەنە ئەوێ، ئەمڕۆ رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵی مەدەنی سەردانی شەڵتەری ژنان و بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزانی سلێمانیان كرد.

لەو سەردانەدا رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵی مەدەنی جەختیان لەوە كردوە كە لە دوای كامپینەكەش هاوكاری شەڵتەرەكان ئەبن بۆ ئەوەی پێكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن بە باشترین شێوە.

لەوبارەیەوە عەمید سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزانی سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ كامپینەكە راگەیاند‌و وتی: “لەگەڵتانین‌و هاوكار دەبین بۆ چارەسەر كردنی كێشە‌و گرفتەكانی ژنان”.

هاوكات ژیار جەلال بەرێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیای تەوار وتی: “شەڵتەری ژنان لە ئێستادا یەكێك لەو ماڵانەی سەر بە بەرێوبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتیی سلێمانیە كە ساڵانێكە ژنان لە توندوتیژی و كوشتن و بێ لانەیی دەپارێزێت پێمان وایە كەمپنی هاوشێوەی لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژنكوژان پێوستە كەمپینێكی گشتگیر و سەرتاسەری بێت و بێگومان ئێمە هاوكارو پاڵپشتی هەموو هەوڵێكی هاوشێوەین لەلایەن هەر رێكخراو‌و لایەن‌و گروپێكەوە رێكبخرێت‌و خۆشمان بە بەشێكی سەرەكی دەبینن لەم دۆزەدا”.

وتیشی: “ئەوەی شایەنی سوپاسكردنە، رێكخراوەكانی ژنان و چالاكوان و هێزە ئەمنییەكانن كە بەردەوام هاوكاریی شەڵتەرن و لەهەموو روویەكەوە گرنگی تەواوی پێدەدەن، بەتایبەتتر زۆر سوپاسی بەرێز كاك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەین كە مانگانە هاوكاریی مادی دەگەیەنێتە ماڵی ژنان و هەمیشە داكۆكیكاری مافەكانی ژنانە”.

پروشە فەیسەڵ





هاوشێوە

ڤیدیۆ