لەمیانەی پێنجەمین رۆژی هەڵمەتی کەمپینی( بەتەنیا نیت… لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژن کوژان)و بەبەشداری رێکخراوەکانی ژنان کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتی و لایەنە پەیوەندیدار و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەناڵەکانی راگەیاندن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19/9/2022 کاتژمێر(11)ی بەیانی لەبەردەم دادگای سلێمانی کۆبونەوەو پەیامیان گەیاندە دەسەڵاتی دادوەریی و دادگاکانی هەرێمی کوردستان.
داواکاربوون بکوژان بەسزای یاسایی خۆیان بگەن بەبێ هیچ دەستتێوەردانێک.


















