ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لەشەشەمین رۆژی کەمپینی رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی پێشانگایەکی هونەری و نمایشی کورتە فیلم لەگەلەری ئەمنەسورەکە بەڕێوە چوو

لە بەردەوامی کەمپینی “بەتانیانیت… لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژن کوژان”
لە شەشەمین ڕۆژی پێشانگای کەمپینی «بە تەنیا نیت … لە گەڵتاین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژن کوژان» سەرلەبەیانی ئەمرۆ کات ژمێر ١٠:٠٠لە ئەمنەسورەکە پێشانگایەکی هونەری کرایەوە
لە پێشانگاکەدا، دوو کورتە فیلم بە ناوەکانی (رۆژێک لە کوردستان) لە دەرهێنانی ژینۆ هادی و کورتەفیلمی (هیدن) لە دەرهێنانی رۆژە حەسەن نمایشکرا.
پاشان گۆرانی (دەنگ هەڵبڕە) بەرهەمی لاڤە واحید پێشکەشی ئامادەبووانکرا.
هەروەها، وێنەی بەشێک لە ژنانی کوژراوی «بیری پیاوسالاری» لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و بڕیارە پێشانگاکە تا کاتژمێر ٤:٠٠ دوانیوەرۆی ئەمڕۆ بەردەوام بێت.

هاوشێوە

ڤیدیۆ