لەدرێژەی چالاكییەكانی كامپینی (بەتەنیا نیت… لەگەڵتاین بۆ بەرەنگاری ژنكوژان)، ئەمڕۆ لەهۆڵی (ساڵح عەلی) یارییەكی دۆستانەی فوتساڵی كچان لەنێوان كچانی پارێزگای سلێمانیو كچانی یانەی ئافرەتانی هەولێر بەڕێوەچوو، كە تیایدا كچانی هەولێر بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بردەوە.
دواتر لەلایەن بەشێك ل نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و یەكێتی ژنانی كوردستانەوە، خەڵات بەسەر ناوبژیوانانو راهێنەرو یاریزانانی هەردوو تیپدا دابەشكرا.
فۆتۆ: شاباز حەكیم