بەتوندی ئیدانەی ئەو بوردومانە ئەکەین کە ئەمڕۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوەو بوە هۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو شارەکانی کوردستاندا و بەتایبەتی لەناو ژن و مناڵاندا و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان شەهید و بریندار بون و خەڵکی سیڤیلی ناوچەکە ئاوارەبوون.
داواکارین لەکۆماری ئیسلامی ئێران ئەم پەلامارە ناڕەوایانە رابگرێت.
داواکارین لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەتوندی ئیدانەی ئەم بۆردومانانە بکات و گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت.
داوا لەحکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بەپێی دەستور بێتە دەنگ بۆ پاراستنی سەروەری خاکی عێراق بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان هەڵوێستی جدی هەبێت بۆ راگرتنی ئەم هێرش و پەلاماردانانە.
داوادەکەین لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا دەکەین کەچیتر بێ هەڵوێست نەبن و گوێی خۆیان کەڕنەکەن لەپای ئەو هەموو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر خەڵک و خاکی کوردستان دەکرێت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدان رادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
یەکیتی ژنانی کوردستان
٢٨/٩/٢٠٢٢