بڕیارە ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/٣ لە یادی کۆچی دوایی شکۆی نەتەوەو نیشتیمان سەرۆک مام جەلال دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
مەراسیمێک لە هەولێری پایتەخت ڕێکبخات .کەتیایدا ژمارەیەک سەرۆک و وەزیرو باڵیۆز و دیپلۆماتکارو کەسایەتی و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال تیا بەشدار دەبن .
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزراوەیەکی ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە و بێلایەنە .
کاردەکات بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیڤکردنی خەبات و ژیانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
لە ٢٠مادە پێکهاتوەو و مۆڵەتی فەرمی لە عیراق و هەرێم وەرگرتوە وبواری کارکردنی ڕۆشنبیری و گەشەپێدان و پەرە پێدانە . بنکەی سەرەکی لە سلێمانیەو دەتوانێت لە هەمو شارەکانی دیکەی عیراق و دەروەی وڵات بنکه بکاتەوە .
ڕۆژی ٤شەمەی ڕابوردو ٢٠٢٢/٩/٢٨ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نوسیندا ڕاگەیێنرا
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای