ناگەهان ئاكارسەر ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا.
گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیك لەماڵەكەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی ناگەهان ئاكارسەل درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
ناگەهان ئاكارسەر، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆ لۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەك كوردە.