ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان لە شوێنی تیرۆرکردنی ناگەهان ئاکارسەر ئەندامی ناوەندی ژنۆلۆژی لە سلێمانی چەپکە گوڵی رێزیان دانا

دوانیوەرۆی ئەمرۆ لە شوێنی تیرۆر کردنی ناگەهان ئاکارسەر رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان چەپکە گوڵی رێزیان لە شوێنی رووداوەکە دانا.


خاتوو تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوس وتی “داوای کرد کە تاوانبار بە زووترین کات دەست گیربگرێت و بەسزای خۆی بگات”


وتیشی “بۆچی رێگەئەدرێت ئەو جۆرە کەسانە بە ئاسانی لەم گەرەکانە نیشتەجێ بن و بژین و چەک بەهەموو چین و توێژێک بێت بێ ئەوەی کەس بڵێت بۆ ئەو چەکەت پێیە”.


خاتوو تارا وتیشی “چیتر نە ئێمە و نە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە نابێت قبوڵی بکەین کە بەبێدەنگی ئەم رەوشنانە تێپەرێت کە ٢ رۆژ نارەزایەتیەکان لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکەینەوە و بێدەنگببین بەڵکو پێویستە هەڵوێستی کەمان هەبێت”.

هاوشێوە

ڤیدیۆ