ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

خاتوو شیرین تاهیر دوو کتێبی نوێ بڵاو دەکاتەوە

خاتوو شیرین تاهیر دوو کتێبی بە ناونیشانی (مرۆڤگەرایی و ڕەگەز و جیهانێک پر لە ئێسک و خۆڵەمێش) کەلەسەر ئەرکی یەکێتی ژنانی کوردستان و لەبڵاوکراوەکانی یەکێتی ژنانی کوردستانە بڵاوکردەوە لە کتێبخانەی تەوار،کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاورێ و رۆشنبیران بە کورتی سەبارەت بە ناوەرۆکی دوو کتێبەکە دوا.

خاتوو شیرین بۆ تۆری میدیای تەوار سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەوو دوو کتێبە وتی “ سەبارەت بە ناوەرۆکی (جیهانێک پر لە ئێسک و خۆڵەمێش) ماوەی ٣-٤ ساڵە کاری لەسەرئەکەم سەرنجی من بۆ ئەو کتێبە ئەوەیە ئەم کتێبە جۆرێکە لە کۆژانی هاوبەشی نێوان کۆمەڵێ شاعیر لەگەڵ ئێمە کاتێکە کە شیعری ئەم دیوانە ئەخوێنیتەوە کۆژانەکانیان نزیکایەتیەکی هەیە لەگەڵ ئەو کۆژانانەی کە ئێمە وەکو مرۆڤێک وەکو کورد پیایەتێپەریوین لە ئێستاشدا پێیداتێئەپەرین هەروەها زۆر بەی شاعیرەکانی وەرگیراون ژن و ئایدیای فێمێنستیان هەیە و لەو نەژادانەن کە کلتوریان نزیکە یاخود وەک کوردە سەباروت بە کتێبی دووەمیشی کتێبی (مرۆڤگەرایی و رەگەز) وتی لێرەدا رەخنە لە کۆمەڵێک چەمک گیراوە وەکو هاوڵاتیبوون-مافی مرۆڤ-یاسا هەروەها باسی ئەو یاسا و دەستوورانە کراوە کە یەکناگرنەوە و تەنافوس دروست ئەکەن”.

شایەنی باسە یەکێتی ژنانی کوردستان لەهەموو بوارەکانی ژیان جێگە دەستی دیارە یەکێک لەوبوارانەش کتێبە چەنەها کتێبی بەچاپ گەیاندوە.

هاوشێوە

ڤیدیۆ