لە رۆژی جیهانی مامۆستادا قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە چوار مامۆستای دڵسۆز و خەمخۆر، مامۆستایان؛ جەمیلە سابیر قادر، عەبدولخالق محەمەد عەلی، عەلی عەبدوڵا ساڵح و ئیسماعیل خۆشناو و وەک نمونەی هەموو مامۆستا دڵسۆزەکانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنان و چەپکە گوڵی خۆشەویستیان پێشکەش کردن.
ئەو چوار مامۆستا ئازیزە و مامۆستایانی تر نمونەی مامۆستای دڵسۆزن کە چەند دەیەی تەمەنیان خەمخۆرانە نەوە دوای نەوەیان پەروەردە کردوە، هەربۆیە ویستمان لەڕێگەی ئەوانەوە پەیامی رێزلێنان ئاراستەی هەموو مامۆستایانی کوردستان بکەین کە لە سەختترین کاتەکاندا و لە سەردەمی قورستترین قەیرانەکاندا بەرگەیان گرت و نەیانهێشت کەرتی پەروەردە بوەستێت
قوباد تاڵەبانی وتی ئێمە تا ئەبەد قەرزاری مامۆستایانین و داوای لێبوردنیشیان لێ دەکەین کە نەمانتوانیوە وەکو پێویست وەڵامی چاکە و دڵسۆزی و بەخشەندەییان بدەینەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە هەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیان.
پێشموایە وەک حکومەت رەنگە باشترین وەڵام بۆ چاکە و بەخشەندەیی مامۆستایان ئەوەبێت، زەمینە و دەرفەت بڕەخسێنین بۆ ئەو نەوانەی ئەوان پەروەردەیان کردوە تا بە باشترین شێوە خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن.