دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی تسعینی شاری کەرکوک هەواڵی خۆکوشتنی کچێکی تەمەن 31ساڵان بڵاوکرایەوە کە بەپەت خۆی خنکاندوە.
دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن پۆلیسی کەرکوک دەرکەوت باوکی کچەکە زۆر لەکچەکە داوە و دواتر بەگوریس خنکاندوویەتی و ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک
ئاشکرایکرد :دوای دەستگیرکردنی باوکی کچەکە دانی بە تاوانهكهى ناوه کە پاش ئهوهى له کچەکەی داوە و دواتر به گوریس خنکاندويهتی.
لەئێستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیکراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامە.