ئەمرۆ ٥/10/٢٠٢٢ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گفتوگۆ و نوێکردنەوەی بابەتە تەندروستییەکانی نامیلکەی پڕۆژە (ڕاوێژیپێش هاوسەرگیری)، بەڕێوە چوو کە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و کلینکی ڕاوئژکاری خێزانی . و بە بەشداری کردنی نوێنەرانی یەکێتی ژنانی کوردستان خاتوو رووناک فەرەج ئاغا لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەکێتی ژنانی کوردستان ودکتۆرە شلێر فائق بەرێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی مندال بوونی سلیمانی ،و د.لوقمان سیوەیلی سەرپەرشتیاری نامیلکەی پڕۆژەکەی رێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد .
پڕۆژەی سەنتەری ڕاوێژ کاری خێزانی پرۆژەیەکی هاوبەشی یەکیتی ژنانی کوردستان وبەڕێوەبەریەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە ، کەلە سالی ۲٠۱٤ دا سەنتەرێکی بە ناوی سەنتەری راوێژکاری خێزانی لەسلێمانی دامەزراند.