ژنە نوسەری فەرەنسی ئانی ئێرنۆکس بوە براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب ئەمڕۆ لە لایەن ئەکادیمیای نۆبڵەوە لە سوید ئانی ئارنو نوسەری تەمەن ٨٢ساڵەی فەرەنسی بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا کەبڕەکەی ٩١٥هەزار دۆلارە .
ئانی لەساڵی ١٩٤٠لە دایک بوە و خاوەنی زیاد لە ٢٠کتێبی ئەدەبی و نوسینەکانی زیاتری چیرۆکی کۆمەڵایەتی و پەروەردەیە وبە شێوازی ئاسان بۆ تێگەیشتن ناسراوە .زۆرترینی نوسینەکانی لە قۆناغەکانی خوێندنی فەرمیدا خوێندراوە .