چەکدارێک لە دایەنگەیەکی تایلاند دوای ئەوەی 32 کەس دەکوژێت، خویشی دەکوژێت
بەپێی زانیارییەکان، ئەو 32 کەسەی چەکدارەکەی تایلاند کوشتوونی، 23یان منداڵی دایەنگە بون دوای کوشتنی ئەو 32 کەسەش، ئەندامانی خێزانەکەیی خۆی و پاشانیش خۆی کوشتووە. جگە لە منداڵەکانی نێو دایەنگەکە، مامۆستا و ئەفسەری پۆلیسیش لەنێو کوژراوەکاندان.
رووداوەکە لە دایەنگەیەکی پارێزگای نۆنگ لام فو بووە، پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت، دوای ئەو کوشتارە لە دایەنگەکە،ئەو پیاوە گەڕاوەتە ماڵەوەو ژن و منداڵەکەییشی لە ماڵەکەی خۆیدا کوشتووە. و دواتر خویشی کوشتوە .
پۆلیسی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو چەکدارە پێشتر ئەفسەری پۆلیس بووە.