ژنانی شەنگاڵ لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە چەند شوێنی مێژوویی ئەرمینیا یان بەسەر کردەوە لە وانە مۆنۆمێنتی قەتڵ و عامی ئەرمەنییەکان کە ژمارەیەکی زۆری ئێزیدیش بەر ئەو قەتڵو عامە کەوتون لەساڵی ١٩١٥ و کۆمەڵ کوژ کراون .
هەروەها سەردانی پەرستگای ( نوری تاوس مەلەک) یان کردوە کەپەرستگایەکی تایبەت بەئێزیدیە لە ئەرمەنستان بەپێی ئامارەکان ٤٠هەزار ئێزیدی لە ئێستادا لەو وڵاتەدا دەژینو ژمارەیەکی زۆریان لەگەڵ ئەرمەنەکان بەر کۆمەڵکوژیو قڕکردن بونەتەوە
هەروەها زیارەتی ئەو درەختەیەیان کرد کە کاتی خۆی سەرۆک مام جەلال بۆ یادە وەری و ڕێزلێنان لە. ڕۆحی هەزاران ئەرمەنی و ئێزیدی کەڕوبەڕوی قڕکردنو جینۆ ساید بونەوەتەوە ڕواندویەتی و ئێستا بە شوێنێکی مێژویی دادەنرێ .
لە ٢٠٢٢/١٠/٤ وەفدێکی ئێزیدی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی ئەرمینیا یان کرد و خاتو ئیلهام بەرپرسی لقی شەنگاڵ و خاتو نازەنین ئەندامی ئەو وەفدەبون .

