لەپارێزگای دهۆك كچێكی ١٤ساڵ لە نهۆمی شوقەیەك كەوتۆتە خوارەو دەست بەجێ گیانی لەدەست داوە
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، رایگەیاند، ”کەمێک پێش ئێستا کچێکی تەمەن 14 ساڵ،لە یەکێک لە نهۆمەکانی شوقەکانی پڕۆژەی رۆژ سیتی، کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
تاکوو ئێستا نازاندرێت رووداوەکە خۆکوژیی بوو یان نا، لێكۆڵینەوەی پۆلیسی دهۆك دەستی پێكردوە ”