پێشانگایەکی هونەری تایبەت بە هێزی ژنان و سروشتی کوردستان لە شاری سلێمانی کرایەوەو تیایدا چەندین بەرهەمی هونەری نمایش کرا.
لە شاری سلێمانی، ١٠/١٠پێشانگای شاماران لە باخی سێوان کە نمایشی کارە هونەریەکانی ناز عەلی عەوڵا،کرایەوە بڕیارە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامی بێت.
ناز عەلی عەوڵا، ڕایگەیاند : شاماران لە باخی سێواندا سێیەمین پێشانگای تایبەتی منە، بەڵام یەکەم جارمە لە سلێمانی کارەکانم نمایش بکەم، ناوی پێشانگاکە، ئاشناکردنی نەوەی نوێیە بە خوداوەندی شاماران، کە خوداوەندێکی ئەفسوناوی کوردە، هەمان کات لێکۆڵینەوەم لەبارەیەوە کردووە.
لە بارەی ئامادەکاری بۆ پێشانگاکەی وتی: ساڵێک نیویكە ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەم پێشانگایە، ٣٠ لە تابلۆکانم نمایش کردووە، تابلۆکانم هەمە جۆرە، بەشێکیان تایبەتن بە دار و سروشتی کوردستان، کە خەریکە دارستانەکانمان دەگوازنەوە شاخ و ژیانمان وێران دەکەن.