بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی تا ئێستا زیاد لە ٢٣مناڵ بەدەستی هێزە کانی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون لە ئەنجامی بەکار هێنانی چەکو گوڵە بۆ بەرەنگاری خۆپیشاندەران .جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر ڕوبەڕوی لێدان و گرتن بونەتەوە و ژمارەیەکیش بێسەرو شوێنن و زۆر لە خۆپیشاندەران توشی کوێری و ئازاری چاو بون لە ئەنجامی بەکار هێنانی گازی فرمێسک ڕێژ بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران .
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داواکارە لە کۆمەڵی نێو دەوڵەتی کە فشاری زیاتر بکەن لەسەر ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە ڕەفتارە بەرامبەر خۆپیشاندەران .
لە ١٣سیپتەمبەری ئەمساڵدا دوای گرتن و شەهید کردنی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ بەدەستی پۆلیسیی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەتی لە شارە کوردیەکاندا ودواتر زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە تا ئێستا کە مانگێک تێپەڕێوە هەر بەردەوامە .