ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

یەکێتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی ژیندروستی سیمینارێکی تەندروستی ئەنجامدەدات

لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی یەکێتی ژنانی کوردستان و رێکخراوی ژیندروستی لە شاری سلێمانی سیمینارێکی تەندروستی بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی دواناوەندی تویمەلیکی کچان ئەنجامدا.

سیمینارەکە لە لایەن هەر یەک لە خاتوو هێدی تەیفور و خاتوو سارا خورشید پێشکەشکرا،لە سیمینارەکەدا باس لە (زیانەکانی کێشانی جگەرە و نێرگەلە و فایب و گۆرانکاریە جەستەیەکان لە تەمەنی هەرزەکاری) کرا بۆ خوێندکاران.
پاشان خوێندکاران پرسیارەکانی خۆیان کرد و لە لایەن مامۆستا و بەرێوبەری خوێندنگەکە دەست خۆشی لە یەکێتی ژنان و رێکخراوی ژیندروستی کرا بۆ ئەنجامدانی ئەو سیمینارە و بە پێویستیان زانی.
لە سیمینارەکەدا نزیکەی ٢٠٠ خوایندکار بەژداربوون.

پڕوشە فەیسەڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ