ئەمڕۆ لە سەر ڕاسپاردەی بەڕێز خاتو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەردو بەڕێز دکتۆر فوئاد سدیق وبێستون جەبار
ڕاوێژکارانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
و بە ئامادە بونی بەڕێز دکتۆر سەباح بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و خاتو ڕوناک فەرەج
لێپرسراوی بەشی تەندروستی یەکیتی ژنانی کوردستان
سەردانی ئەو شوێنەیان کرد کەبڕیارە بکرێت بە خانەیەک بۆ لە خۆگرتنی ئەو ژنانەی کەبێلانەن و باری دەرونیان ناجێگیرە بە مەبەستی دانانی کارمەندو ستافی ڕاهێنراوبۆ بەڕێوە بردنی .
وبیناکە کەوتوەتە حەوشەی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونیە وە بە هەوڵی یەکیتی ژنانی کوردستان لە لایەن خێر خوازێکی شاری سلێمانیەوە دروستکراوە و
و خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کەلو پەل و پێداویستی بۆ دابینکراوە بەڵام لەبەر نەبونی ستافی پێویست تا ئێستا نەکراوەتەوە
ئەم خانەیە لەسەرداواو هەوڵ و بە دواداچوونی یەکیتی ژنانی کوردستان کراوەتەوە .