ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پرسە نامەی یەکیتی ژنانی کوردستان بەبۆنەی
کۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات

بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هونەرمەندی
شێوەکاری ناوداری کورد ئیسماعیل خەیات
لەسلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە دوا ماڵ ئاوایی کرد
و کۆچی دوایی ئیسماعیل خەیات ئاوابوونی ئەستێرەیەکی کەم وێنەی ئاسمانی هونەری شێوەکاریە
ئیسماعیل خەیات سەرەڕای ئەوەی هونەرمەندێکی دیارو کەم وێنەبو کەسێکی بەهەڵوێست و هەمیشە هونەرەکەی لە خزمەت
دۆزی نەتەوەکەیدا بوە .
بەناوی یەکیتی ژنانی کوردستانەوە پرسەو سەرخۆشی ئاڕاستەی خاتو گەزیزەی هاوسەری و مناڵەکانی وتەواوی کەسو کارو بنەماڵەو هونەرمەندان دەکەین .
لە خوای گەورە داواکارین کە گیانی پاکی هونەر مەند شادو ئارام بێ و بە بەهەشتی بەرین شادبێ.
یەکیتی ژنانی کوردستان
٢٠٢٢/١٠/٢٠

هاوشێوە

ڤیدیۆ