ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

چۆن بزانین منداڵی تەمەن ۲ مانگ بۆ ۳ساڵ ڕەفتاری ئاساییە یان نائاساییە؟

تەمەنی ۲ بۆ ۳مانگی:
بۆ چەند جارێک سەری ڕێک دەتوانێت ڕابگرێت، پێدەکەنێت و دەتوانێت چاوی بۆئەم لاولا بسوڕێنێت.

تەمەنی ٤ بۆ ٥ مانگی:
منداڵی ئاسایی لەم تەمەنەدا کاتێک لەباوشی دەگریت سەری بەم لاو لا ناکەوێت، دەتوانێت شت بەدەستییەوە بگرێت، سەری بەئاڕاستەی دەنگەکان دەسووڕێنێت.

تەمەنی ٦ بۆ ۷ مانگی:
دەتوانێت بۆماوەیەکی کەمیش بێت بەبێ یارمەتی دابنیشتێت، کاتێک بەپشتدا بکەوێت، دەتوانێت سەری بەرزبکاتەوە، دەستی بەئاڕاستەی شتەکان درێژ دەکات و دەیگرێت.

تەمەنی ۱۰بۆ ۱۱مانگی بەبێ یارمەتی دادەنیشێت، بەیارمەتی کەسانی تر دەڕوات، لەکاتی خواحافیزی بەدەستەکانی ئاماژەدەکات، وە دەتوانێت بەدەستی خۆی پسکیت یان شتی تر بەرێت بۆدەمی.

تەمەنی۱٥مانگی:
بەئاسانی دەڕوات، وە دەتوانێت سەرکەوێت بەسەر قادرمەدا، وێنەی کتێب دەتوانێت پیشانی کەسانی تربدات.

تەمەنی۲۰مانگی بەرەوسەر:
تاڕادەیەک دەتوانێت ڕابکات، وە وەرەقەی کتێب یان دەفتەر بەدەستەکانی هەڵبداتەوە.

تەمەنی ۲ساڵی بەرەوەسەر:
بەباشی ڕادەکات، بەبێ یارمەتی بەخێرای بەپلەکانی قادرمەدا دەتوانێت بڕوات و بێتەخوارەوە.

تەمەنی ۳۰مانگی:
زنجیری پانتۆڵ، یان قۆبچەی کراسەکەی بەئاسانی دەتوانێت بکاتەوە، خۆی خواردن دەخوات، خۆی دەستەکانی دەشوات و ووشکی دەکاتەوە، دەتوانێت قەڵەم بگرێت و خەت بکێشێت، دەچێتە بەرئاوێنەو سەیری خۆی دەکات، پاشان بەدەستەکانی تۆپ دەگرێت وە جلیش لەبەردەکات و دایدەکەنێت.

تەمەنی ۳ساڵی:
لەم قۆناغەی تەمەن منداڵ دەتوانێت پێڵاوەکانی لەپێ بکات، دەتوانێت پاسکیلی سێ تایە لێبخورێت بەبێ یارمەتی کەس، وە خەتی ڕێک و بازنە بکێشێت.

بەهیوای تەندرووستی باش بۆ هەموومنداڵەکانتان.

ئیدریس نوری
ماستەر لە پەروەردەی مناڵ

هاوشێوە

ڤیدیۆ