دوای دۆڕاندنی کەیسەکەی لە لایەن پارێزەر کەیەوە. ئەمەلی. تەمەن ٢٠ ساڵ سزای بەردەباران کردنی لەلایەن دادگای سزادانی شاری کۆست لە هەرێمی ئەلنیل ئەلئەبیز ی بەسەردا سەپێنرا .
ئەگەرچی زیاتر لە١٠ساڵ دەبێت کە ئەو سزایە لە سودان ڕاگیراوە و لە کاتی بڕیاردانی سزاکەدا لە لایەن دادگای تێهەڵچونەوەی ئەو وڵاتەوە رەت کراوەتەوە .
بەڵام پێدەچێت ئەمجارە دادگا خۆی یەک لایی کردبێتەوە
بڕیاری حوکمەکە بدات کە ئەویش سەپاندنی سزای بەردەباران کردنە تامردن بە مادەی ١٤٦ ی زینا لە یاسای سزادانی سودانی
ساڵی ١٩٩١ . گەڕانەوەی ئەم حوکمە ناڕەزایەتیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا چ لە ئاستی ناوخۆی ئەو وڵاتە و چ لە دەرەوە ..بۆیە ئێستا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کەمپێنەکی ئەلەکترۆنیان ڕاگەیاندوە دژی ئەو حوکمە و بەهیوان پاڵپشتی
جیهانی بە دەست بهێن بۆ لابردنی ئەو سزایەوە ڕزگارکردنی
ئەمەل
سەرچاوە ئەلعربیە