مەرگی ژینا لەدایکبوونی شۆڕشێ گەلە لە پێناو ئازادی و سەربەستیدا .
دوای ئەو هەمو زوڵم و ستەمەی کەبەرامبەر بە گەلی کورد ی ڕۆژ وڵات دەکرێت و کپکردنی دەنگی ئازادی مەرگی ژینا سەقزی بوە کڵپەی بڵێسەی شۆڕشێک ، شۆڕشێک جیاواز
لەهەموو شۆڕشەکانی تری جیهان ئەمجارە ژنان پێشەنگی ئەو شۆڕشەن کە هەمو گەلانی ئێرانی گرتووەتەوە و
بەبێ جیاوازی بە دروشمی ژن ژیان ئازادی دژی دەسەڵاتی خۆ سەپێنەر رژانە سەرشەقام وبێ سڵکردنەوە لە مردن هەمو یەکدەنگ هاوار بکەن ئازادی
و ئەمڕۆش کە ٤٠ ڕۆژ تێدەپەڕێ بەسەر شەهید کردنی ژینادا جۆشو خرۆشی ئازادیخوازان لە هەمو ساتێک بەهێزترە لەگەڵ هەمو بەربەستەکاندا بە هەزاران ئازادی خواز خۆیان گەیاندە سەرمەزاری پیرۆزی ژینا.لەسەقز و بەڵێنی بەردەوامیان بەڕۆحی ژیناو هەمو شەهیدانی ڕاپەڕیندا کەبەردەوام دەبن لە شۆڕش تا ئازادی و سەرفرازی
وسەڵماندیان کەهیچ هێزێک نایان وەستێنی تا ئازادی تەواو بەدەست دەهێنن و بە یەکگرتوویی پێشەنگایەتی ژنان
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای