ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئۆکتۆبەری پەمەیی
هەڵمەتی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک

لە ١٠/٢٣ تا ١٠/٢٩ بۆ ماوەی هەفتەیەک، بەمەبەستی ووشیارکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی تاک دژی شێرپەنجەی مەمک، ڕێکخراوی ژیندروستی چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات،
لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پۆستەر و بەخشینی گوڵ و کورتە پەیام لە ناو ژناندا .

هەر بەو بۆنەیەوە ڕۆژی ٢٠٢٢/١٠/٢٥ سیمینارێکی
تەندروستی لە هۆڵی تەوار ئەنجامدا بۆهوشیارکرددنەوە و بەڕەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمک و ڕێنماییکردنی ژنان بە پشکنینی خۆی مەمک (واتە خۆیان فێرببن چۆن پشکنین دەکەن )کە ژمارەیەک مامۆستاو فەرمانبەر بەشداربوون و
لەلایەن د. مینا دارا و پەرستار نژۆ حمید ، بەڕیوە چوو .
هەر بە بۆنەی هەڵمەتی بەڕەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمکەوە ڕێکخراوی ژیندروستی
دەرزی وەرگرتنی نمونەی شانە
دەبەخشێ بە سەنتەری پشکنینی مەمک کەلەسەر ئەرکی خۆی دابینی کردوە . ولەڕۆژی
لە 26/10/2022 سەردانی سەنتــەری پشکنینی مەمکی لە سلێمانی کرد، وێرای بەسەر کردنەوەو دەســـت خۆشی لە تەواوی ( دکتۆر و ســـتافی هەموو بەشـــەکان) و ئەو ژنانەی کە بۆ پشکنین هاتبوون، بە پێدانی گوڵ و هــیوای تەندروستی باش بۆیان، (١٩) دەرزی وەرگرتـــنی شانـــە (Core biopsy needle) بــەخشـــیە سەنتەرەکە ، وەک هاوکاریەک بۆ ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەری پشکنینی شێرپەنجەی مەمک دەکەن .

ڕێکخراوی ژین دروستی ڕێکخراوێکی ناحکومیە بایەخ بە تەندروستی ژنان دەدات

هاوشێوە

ڤیدیۆ