به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له نزیك گوندی ئامیان له سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه و پۆلیسیش ده‌ڵێت، دیار نییه كوژراوه یان خۆی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/10/2022، به‌ره‌به‌یانی ئهمڕۆپۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵیان له نزیك گوندی ئامیان، له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – موسڵ دۆزیوهوه. ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی دهۆك كراوه و پۆلیسیش بۆ زانینی راستیی رووداوه‌كه، داخۆ كوژراوه یان خۆی كشتووه، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.