ئا:تریفە حسن
دكتۆرشادان عەلی، شاعیروهونەرمەند،
دكتۆرای لەبواری مرۆڤایەتی وئاشتی وەرگرتوە بەشداری چەندین پێشەنگاوفیستیڤاڵ وكۆڕبەندەكانی كردوە ، ئێستا نوێترین كتێبی زیوا چاپكردوە لەچاوپێكەوتنێکی تایبەت بە ماڵپەرەی تەوار باس لە ئەزمونی نوسین وئەدەبی دەكات .
تەوار/ ئەزمونی شیعرت کەی بوو چۆن ئەو هەستەت دەربڕی؟
شیعر بۆخۆی لەناخدا دەژی ،دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کەتوانیومە وشەکان وەکو شیعر بناسم ، کاتێک لە زمانی شیعر تێدەگەی و دەتەوێ وەڵامی بدەیتەوە بۆخۆی چەندین شیعری جوان لەدایک دەبێت .
چونکە شیعر وەکو پەپوولەیە گەرنەزانی چۆن بیگری باڵەکانی ئەشکێتەوە
تەوار/ زیاتر لە چ بوارێکی شیعر دەنوسیت گوزارشت لە چی دەکەن ؟
زیاتر لەبواری شیعری ئازاد دەنوسم ،
شیعرەکانم چونکە خۆم تایبەت حەزم لەنوسینی ئازادییە.
گوزارشت لەژن و نیشتمان و متمانە و ئومێدو پێکەوە ژیان و وەفاو کارەساتەکانی جەنگ دەکات
تەوار/ باسێکی كتێبی زیوا بكەیت لە كۆكراوەو وهەڵقوڵاوی چیەوە بەرهەم هاتووە؟
کتێبی زیوا بەو واتایەی لە فەرهەنگی هەمبانە بۆرینەو فەرهەنگی خاڵ و مەردۆخدا هاتووە بەمانای گوڵێکی سپی و جوان و بۆن خۆشە لە ناو گوڵەکانی دیکەدا دیار و بەرچاوە ،
باس لە کۆمەڵێڪ شیعرو تابلۆدەکات پێکەوە واتا چەند شیعرببێت ئەوەندەش تابلۆهەن هەروەها چەند پەخشانێکی پڕ موحیبەتیشی تێدایە ، ژیانامەو و کارو چالاکی و چاوپێکەوتنەکانم و هەروها چەندین شەهادەی ناو خۆیی و دەوڵەتی و نێودەوڵەتیش
دەتوانم بڵێم بۆ یەکەمین جارە نوسەرێک بتوانی ئەم دووبەهرەیە پێکەوە بەچاپ بگەیەنێت لە هەرێمی کوردستان
بۆیە دەست خۆشیەکی زۆرم بۆهات و بەدڵی خوێنەرەکانم بوو .
ژیاننامە
شاعیر و هونەرمەند و باڵیۆزی نێودەوڵەتی و جیهانی دکتۆر شادان عەلی ئەحمەد
دانیشتوی هەرێمی کوردستانی عێراق
لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی جیهانی بڕوانامەی دکتۆرای لەبواری مرۆڤایەتی و ئاشتی وەرگرتووە
بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە پێشانگای نێودەوڵەتی و نەتەوەیی و ناوخۆیی و فیستیڤاڵ و کۆڕبەندەکاندا کردووە
ژمارەیه کی زۆر بڕوانامەی له 60 وڵات بەدەست هێناوە
بڕوانامەی بۆردی نێودەوڵەتی، خەڵاتی شاعیری نێودەوڵەتی، بڕوانامەی شەرەف، بڕوانامەی شانازی نەتەوە
ناونیشانەکان ،، ئەم نازناوانەی پێدراوە
ناونیشانی هونەرمەندی عەرەب
باڵیۆزی ئاشتی نێودەوڵەتی
باڵیۆزی ژنان و منداڵان
باڵیۆزی هونەرو ڕۆشنبیری و
باڵیۆزی مرۆڤایەتی
دەقیێک لە شیعری خاتوو شادان
خۆشەویســتی تۆ لەپەڕێڪ دەچێ
جگە موچڕکەیەڪ
هیچ ئازارێڪ ناگەیەنێی
دەمەوێ لەژیانتدا شتێکی جوان بم
هەرکاتێڪ بەخەیاڵ هات
زەردەخەنە لەسەر لێوەکانت بکێشم
چەند جوانە شتێکی گران بەهابیت بۆکەسێڪ
بترسێ ڕۆژێڪ لەڕۆژان لە دەستت بدات
چەند جوان دەبێ دوعای بەختەوەری و بۆبکەم
ئەوانەی کە تۆ ناناسن گوێیان لێم بێت
پێم بڵێ :
بەهەموو کاتەکانی خۆشی و خەمەکانمەوە
لەگەڵم دەژی
چۆن دەتوانم بەبێ تۆ بژیم؟
تۆش دڵی لێدەرم
چاوانی چاوەڕێی و چاوم
گەر کەسێکت نەدۆزییەوە لەڕۆژەکانت
گوڵێکت بۆ بچێنێ
وەکو لقە دارێڪ بکەوێتە خوارەوە
هەموو ڪەس گوێی لە دەنگی پاییز دەبێ
ئەی خوایە گیان، چ ناوێڪی جوانە تۆبە
دەرگاکانی بەردەمی هەموو داخست و
تاکە ڕێگەیەکی بۆ کردمەوە
تۆم ناســـی،
وەک تامی هەنجیرێڪی شیرین
لەم گەرمایەدا لەبەفراوێکی کوێستاندا بمێنیتەوە
ئەو شوێنەم بیرکەوتەوە
چۆن نیگامان دەکرد ســەرلێ شێواو بەچرپە
ڪاتەڪان چەند خێرا ڕایان دەکرد
لەجێژووان ،
بۆ پشوویەک لەژێر سێبەری سـورەچنار
وەڪو منداڵێڪی بێتاوان دڵخۆش دەبووم
ڪاتێک تۆم دەبینی،
عەترەکەتم جێ نەدەهێشت
بۆنی ئارەقی جەستەت بۆنێڪ بوو ناتوانم
لەبیری بڪەم
پەنجەڪانی دەستت هێشتا ئاسەواری لەناو دەستمدا هەیە و
وەڪو ئایەتی قورئان لەدڵی مندا نیشتەجێن
ـــــــــــــــــــــ