ڕاپۆرت:- گولستان محمد
ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی کەم لەهۆڵەکانی وەرزشی تایبەت بەخانمان لەسنوری قەزای رانیه بوونی هەبووە بەڵام لە ئێستا دا هۆڵەکانی ورەزشی تایبەت بە خانمان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین زیاتربووە .خانمانیش بێ جیاوازی تەمەن ڕوو لە هۆڵەکانی وەرزشی دەکەن، کە زیاتر بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی و دابەزاندنی کێشیانە بە رێژەیەکی زۆر روو لەهۆڵەکانی لەش جوانی دەکەن.
ووتەی خاوەنی هۆڵیکی وەرزشی خانمان وەرگرت بەناوی (هۆڵی ناوەندی وەرزشی بەڵێن)لە رانیە،کە راهێنەرەکەی خاتونێکە بەناوی(گولیزار حسێن رەزان) کە نابراو ماوەی هەشت ساڵە وەک راهێنەر خزمەت بە بواری وەرزشی دەکات بە تایبەت خانمان کە چەند پرسیارمان ئاراستە کرد ووتی”مایە خۆشحالیە بە رێژەیەکی زۆر خانمان روو لەهۆڵەکانی لەش جوانی دەکەن و هاوشێوەی پیاوان، هەر یەکەو بەمەبەستێک ، هەیە بۆ کێش دابەزاندن و هەیە بۆ لایەنی تەندروستی وکێش زیادکردن و هەروەها هەیە لە پزیشکە بەرێزەکان خانمان دەنێرین بۆ چارەسەری تەندروستیان کە زیاتر بۆ کۆنترۆلکردن زەخت و شەکرە پشت ئیشەو ئینزیلاقە. هەروەها تەمەنیش ڕیگر نەبوە لە بەردەم بەشداریکردنیان کە تەمەنی بەشداربوان لە نێوان ١٦ بۆ ٦٥ ساڵی دایە.
لە وەڵامی پرسیارێکمان کە ئایا پیاوان رێگرن لە خانمان بۆ وەرزش کردن یان هاوکارن؟ خاتوو (گولیزار حسێن) ووتی ساڵانی رابردوو تارادەیەک رێگری هەبوە بەڵام لە ئێستا دا رێگری کردن کەمی کردوە بە پێچەوانەوە پیاوان هاوکارن و هەروەها هانی خێزانەکانیان دەدەن کە وەرزش بکەن و گرنگی بە لایەنی تەندروستیان بدەن.
هەروەها ووتی” ئەو خانمانەی ڕوو لە هۆڵەکانی لەش جوانی دەکەن دەلین سودێکی زۆرمان لەهۆڵەکانی وەرزش وەرگرتوە و پێویستە هەموو خانمێک لەژیانی رۆژانەیەدا گرنگی بە وەرزش وسەڵامەتی خۆی بدات”
وەرزش کردنی خانمان ئەنجامێکی باشی هەبوو هەم لەرووی تەندروستی و هەم لەرووی دەروونی و جستەیەوە و کێشەوە کە هەبوە پێش تر کێشی کەم بوە بەڵام ئێستا کێشی زیادبوو بەشێوەیەکی تەندروست، وە ورزش بۆتە بە شێک لەژیانی دا”
هەموو جۆرەکانی وەرزش سوودیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و جەستە بە زیندووی دەهێڵنەوە بەڵام گرنکی دان بە وەرزش و چوونی خانمان بۆ هۆڵەکانی لەش جوانی وەک ڕاهێنەرانی ئەم هۆڵەکان باس دەکەن زۆر جار لە لایەن پزیشکانەوە خانمان دەنیردرێن بۆ چارەسەر کردنی تەندروستی ،لە لایەکی ترەوە دابەزاندنی کێش زۆرینەی خانمانی بەروو هۆڵەکانی لەش جوانی ڕاکێشاوە.