ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە كەركوك ژنێك بووكەكەی دەسوتێنێت

ژنێك لەگەرەكی پەنجە عەلی شاری كەركوك بە بەنزین بوكە دووگیانەكەی دەسوتێنێت و لە ئێستادا باری تەندروستی ناجیگیرە.
لەرۆژی 15ی ئەم مانگە لەگەرەكی پەنجە عەلی شاری كەركوك خەسویەك بەنزین دەكات بە بوكەكەیدا كە دووگیان بووە و ئاگری تێبەردەدات ‌و بەوهۆیەوە زۆرینەی جەستەی دەسوتێت و لە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی سلێمانییە و باری تەندروستی ناجێگیرە،
بەناز فاروق نامیق كە تەمەنی 20 ساڵە و ماوەی نۆ مانگە ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و دووگیانە لە لێدوانێكیدا بەناز دەڵێت” لە ناو ماڵەكەی خۆمدا خەسوم لە دواوە ئاگری تێبەردام و رایكرد، داو لە كاك قوباد تاڵەبانی دەكەم كە خۆی بەدواداچوون بۆ كەیسەكەم بكات و بە لارێدا نەروات و تۆمەتبار بدرێتە دادگا”.
تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ