بەڕێز سکرتێرى یەکێتى ژنانى کوردستان
بەڕێزان لەسکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتى ژنان
بهبۆنهی (٣٣)ھەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتییهكهتان، گهرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەى سکرتێر و ئهندامانی مەکتەبی سكرتاریهتی یهكێتیی ژنانی كوردستان دهكەم، هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکى بەهێزبێت بۆ قۆناغى نوێى خەبات و دانانى پلان و پرۆژەى نوێتان بۆ خزمەتى ژنان و داکۆکیکردنتان لە ماف و داخوازی و داوا رەواکانى ژنان.
رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان، لە ساتەوەختێکى مێژووىی دژواردا لە هەناوى شۆڕشى نوێى گەلەکەماندا لەسەر دەستى چەند شێرە ژنێک دامەزرا و تائێستا لە کاروانى خەبات بۆ هێنانەدى ژیانێکى شایستەتر بۆ ژنان تێدەکۆشێت و مێژوویەکى پڕ سەروەرى و جێ شانازى تۆمارکردوە.
لەیادی یەکێتیەکەتاندا جێی خۆیەتی بڵێم کە؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە لەپرسی ژن و یەکێک لە پرنسیپە هەرە بەرچاوەکانی سەرۆک مام جەلالیش پرسی ژن و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بووە، ئێوەی خەباتگێریش لەیەکێتی ژنان زۆرترین کادری بەتواناتان پێ گەیاندووە، کە دواتر بوون بە وەزیر و پەرلەمانتارو پێشمەرگە و پزیشک و پارێزەر و مامۆستا و کەسانی کاریگەر لە کۆمەڵگادا.
هەر لێرەوە پشتیوانى هەمیشەیى خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە، لەپێناو پەرەپێدانى زیاترى تواناکانى ژنان و کچان و بەگژداچونەوەى ئاستەنگەکانى بەردەم پێشەوەچوونیان و هەر جۆرە توندوتیژى و نادادییەک کە بەرامبەر ژنان و کچان بکرێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
قوباد تاڵەبانى
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
کوشتنی ژنان بەردوامە
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی دەرکار لە پارێزگای