بەبۆنەی یادی سی و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەکێتیی ژنانی کوردستان لە گشت قۆناغەکانی خەباتدا لەپێناو مافەکانی ژنانی کورددا تێکۆشاوە.
دەقی پەیامەکە:
لەیادی سی و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا پیرۆزباییەکی گەرم لەسکرتێرو دەستەی دامەزرێنەرو سکرتاریەتی ئێستا و سەرجەم ژنانی تێکۆشەری ئەو رێکخراوە دەکەین.
رێکخراوەکەتان کە لەو رۆژگارە سەختەی خەباتدا لەپاش کارەساتی ئەنفال و لەشاری سەقز دامەزرا، ورەی بەخشی بەژنانی تێکۆشەری نێو ریزەکانی یەکێتی و ژنانی تری بیروڕا جیاوازی نزیک لەگۆڕەپانی سیاسی کوردایەتی بۆ خەبات لەپێناو بەدەستھێنانی مافەکانتان.
لەو رۆژەوە تاوەکو ئیمڕۆ چالاکیەکانتان، خەبات و تێکۆشانی بەردەوامتان لەبڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەنێو ریزەکانی ژنان و کچاندا بۆ چەسپاندنی یاساکانی پاراستن و پارێزگاری لەمافەکانتان کە یەکێتی و سەرۆک مام جەلال پشتیوانێکی بەردەوامتان بوون، نیشانەی کۆڵنەدانی ئێوەیە.
جارێکیتر وێڕای پیرۆزبایی گەرممان بۆ یادە پڕ شکۆکەتان . ھیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان