ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سەرۆكی پەرلەمان: یەكێتی ژنان دەیان ژنی سەركردەی پێگەیاندووە

بەبۆنەی 33 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە، د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكات و دەڵێت: ”  پێگەیاندنی دەیان ژنی سەركردە گەواهیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەكێتی ژنانە”.

دەقی پەیامەكە:

 پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی پەرلەمان لە ساڵیادی دامەزراندنی}

بەبۆنەی 33 ھە‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكەم، هیواخوازم ئەم یادە شكۆمەندە ببێتە مایەی بەدیهاتنی سەرجەم خواست و داخوازییە ڕەواكانی ژنان و سەركەوتنی ئەو پلان و ئامانجە ستراتیژییانەی كە بەدرێژایی سی و سێ ساڵ لەپێناویدا تێكۆشاوە. 

یەكێتیی ژنانی كوردستان، هەر لەسەرەتاوە وەك ڕێكخراوێكی بوێر و ڕەچەشكێن، لە هەوڵی یەكخستنی تواناكان و سەلماندنی ڕۆڵ و پێگەی ژن لە كۆمەڵگەدا و هێنانەپێشەوەیان لە كۆڕی خەبات و تێكۆشانی شارستانییانە و بەشداریپێكردنیان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا سەرمەشق و پێشەنگ بووە. پێگەیاندنی دەیان ژنی سەركردە لە ڕیزەكانی ئەم ڕێكخراوەدا گەواهیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەكێتیی ژنانی كوردستانە. 

ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشەنگیدا بمێننەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری دۆزی ڕەوای ژنان و بەدیهێنانی سەرجەم ئامەنجەكان.


د. ڕێواز فایەق 
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

هاوشێوە

ڤیدیۆ