ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستاندا

لە یادی سی و سێیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنان و سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە ژیان و کاری ڕێکخراوەیی و بەرەوپێشچوونەکانی سەردەم بۆ دەخوازم.

یەکێتیی ژنانی کوردستان هەمیشە پێشەنگ بوونە بۆ دەرخستنی ئازایەتی فکرو بەرەوپێشچوونەکانی ژنان لە گشت بوارەکانی ژیان، ژنان هەمیشە سیمبولی ئازایەتی و بەرخودان بوونە، ڕۆڵ و خەباتی نەپساوەیان دەرخەری ئازایەتیی و بوێریان بووە، لەهەموو قۆناغە جیاجیاکانی ژیاندا ڕۆڵ و پێگەی ژنی کورد دیاربووە، هەر لە پەروەردەکردنی منداڵەوە تا خۆشەویستی بۆ خاک و ووڵات، هیواخوازم ڕێکخراوی یەکێتی ژنان لە کار و چالاکییەکانی بەردەوام بێت و زیاتر بوار بۆ ژنان بڕەخسێنێ تا لە مەیدانی بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگە و پڕۆسەی سیاسیی بەشداری کارابن لە پێناو بە دەستهێنان و پاراستنی ماف و ئەرکەکانیان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/١١/٣

هاوشێوە

ڤیدیۆ