گومانی تێدا نیە دامەزرێنەرانی ئەم یەکێتیە هەمیشەو بۆ هەتاهەتایە ناویان وەک ئەستێرەیەکی گەش دەمێنێتەوە و ئەوهەوێنەن کەبەهەرمەکەیان ئێستا چنراوەتەوەو تارادەیەک ژنان بەماف و ئەرکەکانیان ئاشنان و لەوە تێگەیشتووەن چیتر ئەوان پلە دوو نین بگرە هاوشان لەگەل براکانیاندا دەتوانن دەستکەوتی گەورەبەدەستبهێنن ،یەکێک لە پێشەنگی ژنانی ئەم سەردەمە خاتوونە زێرینەکەی خەباتی شاخ وشار دادە هێرۆیە کەهەردەم نمونەیەکی جوانە بۆ هەمووان..
لەکۆتایدا دەلێین بەرزو پیرۆز بێت ئەم یادە ، هەردەم کۆڵنەدان و ئومێد بنەمای کارکردنی ژنان بێت…
پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە