بەڕێزان / سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ژنان
سڵاوی خەبات و ژیان
لە یادی (33) ساڵهی دامهزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێرو ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ژنانی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیوادارین خەباتی تێکۆشان و کۆڵنەدانی بەردەوامیتان بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و داخوازی و داوا رەواکانی ژنانی کوردستان ئامانجەکانی سەوز تر بێت و رێکخراوەکەتان گەشاوەترو سەرکەوتوبێ، هەر لەو یادە شکۆدارەو مەزنەدا پیرۆزبایی لە هەڤاڵانی لقی سۆرانی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکەین.
ئاشکرایە کە یهكێتیی ژنانی كوردستان لە پێناوی بە دیهێنان و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری، لە قۆناغێکی گرنگ و مێژوویدا دامەزراو گەشەی بە کۆڕی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی و برەودان و گەشەسەندنی بیری هۆشیاری و ئازادی و دیموکراسیدا، کە تا ئەمڕۆش درێژە بە خەباتی مەدەنی و سیاسیی و کۆمەڵایەتی و پاراستنی ماف و بەهاکانی ژنانی کوردستان دەدات و کارو چالاکییەکانتان جێی شانازین.
یەکێتیی ژنان لە ماوەی تەمەنی خۆیدا وەک رێکخراوێکی زیندوو رۆڵ و کاریگەری خۆی گێڕاوەو خهرمانێك دهستكهوت و شانازیان بۆ گەل و نیشتمان تۆمار كردوە، تێکۆشان و کۆڵنەدانی بەردەوامی ئێوەی تێکۆشەر دەرخەری ئەو پەیامە راست و روونەیە کە لە پێناویدا دامەزراون.
شکۆدارو پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتان و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، هیوادارین لە کارو بەرنامەو هەنگاوەکانتان لە دەستەبەرکردنی ماف و خزمەتکردنی زیاتری ژنان و کچانی نیشتمانەکەمان لە هەوڵ و کۆششەکانتان سەرکەوتوو بن .
هەمیشە سەرفرازو سەرکەوتووبن…
زوبێر عوسمان
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران
4 / 11 / 2022