بەبۆنەی یادی ٣٣ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان-ەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنان و کچانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئەم ساڵیادە جیاوازترە چونکە ئێستا ژنان پێیان ناوەتە قۆناغێکی تری خەباتەوە، بەبڕوابەخۆبونێکی زیاترەوە لە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ژیان دەڕوانن و چیتر ئەو چەوساندنەوە و سەرکوت و بێبەشکردن و نابەرامبەرییانە قبوڵ ناکەن کە دەرحەقیان دەکرێت، ژنانی ئەمڕۆ هەوڵ دەدەن بەوپەڕی توانای خۆیانەوە ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کەلەدەرەنجامی ستەم و سەرکوتی کۆمەڵگەی پیاوسالاری کەوتۆتە نێوان ژن و پیاوەوە و یەکسانی نێوانیانی ناهاوسەنگ کردووە.
ئێمەی ژنان دووبارە دەڵێین هەرگیز کۆڵنادەین و پشتیوانی یەکتر دەبین، خەبات دەکەین لەپێناو هێنانەکایەی ژیانێکی ئازاد کە مافەکانمانی تێدا دەستەبەر بێت.
بۆ یەکێتی ژنانی کوردستانیش سەرکەوتنی زیاتر دەخوازم
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد