بە بۆنەی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەت و سەرجەم ژنانی خەباتکەر دەکەم ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم…خەباتی ژنان لە پێناو ھاوسەنگی لە ژیان و ئازادی و دادپەروەرییە لە کۆمەڵگە، ئەوانەش بنچینەی ژیانێکی ئاسودەیە بۆ ھەمووان…
لەم یادەدا نابێت ڕۆڵی سەرۆك مام جەلال لە یاد بکەین لە پاڵپشتی ژنان و ھێنانە پێشەوەیان لە بوارە جیاجیاکان…
سڵاو لە گیانی سەرۆك مام جەلال…
سڵاو لە گیانی شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری…
سڵاو لە ژنانی ماندوونەناس…
ژن … خەبات … ژیان …
ڕابیحە حەمەد
ل. مەڵبەندی بەغدا
٢٠٢٢/١١/٤