ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بێستون سابوراوایی: بەبۆنەی سیوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکەین و دەستخۆشی کارە سەنگین و بایەخدارەکانتان لێ دەکەین

خوشکی بەڕێزمان کافیەخان
سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان


خوشکانی بەڕێز کادران و ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی سیوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکەین و دەستخۆشی کارە سەنگین و بایەخدارەکانتان لێ دەکەین..


بڕیاری دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان لە هەلومەرجی ساڵی 1989 و کارکردنی چالاکانەتان لە ساڵانی تر بەدواوە جورئەت و لەخۆبوردووییەکی ناوازەی گەرەک بوو کە ئێوەی بەڕێز و دادەهێرۆ و ژمارەیەکی تری ژنانی ئەوسا سڵتان لێی نەکردەوە و ، ئێمەش وەکو کادران و پێشمەرگەکانی ئەوێ دەمێ بە هەموو توانامانەوە پشتیوانتان بووین و کچان و ژنانی کەسوکاری خۆمان و کوردستانمان هاندا ببنە ئەندام لەو یەکێتیە سەللارە..


هیوادارین یەکێتی ژنانی کوردستان لە هەلومەرجی نوێی کوردستان و جیهاندا بتوانێت بەردەوام بێت و هەر وەکوو کاتەکانی کارکردنی پێشووی بە حەماس و گەرم وگوڕ بێت و لە بزوتنەوەی فێمینیستی و جێندەرییدا شوێندەستی گەشەکردوو و چالاکانەی بەردەوامی هەبێت..


بێستون سابوراوایی
2022/11/4

هاوشێوە

ڤیدیۆ