بەڕێزان سکرتێر، مەکتەبی سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ژنانی کوردستان لە ماوەی ٣٣ ساڵی کارکردنیدا، رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و گەشەپێدانی تواناکانیان. وێستگەیەکی گرنگی پێگەیاندنی دەیان ژنی سەرکردە و کادری بەتوانا بووە کە بەشداری گرنگیان هەبووە لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا. ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕێکی پتەو و نەگۆڕی بە مافەکانی ژنان و تواناکانیان هەیە و بەردەوام داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئازادی و یەکسانی بووە.
هیوادارم لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا بەهەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەکانتان لەپێناو بەدیهێنانی داوا رەواکانی ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە کارکردن بەردەوامبن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢