هونەرمەند رووبار رەشید کاکەیی گۆرانییەک بۆ جەژنی کاکەییەکان بڵاو دەکاتەوە.
ڤیدیۆکلیپەکە بەناوی” جەژن یارانەن” گۆرانیەکەی لە جەژنی قەوەڵتاسی کاکەیی بڵاو کردووەتەوە، لە گوندی هاواری کاکەیی لە پارێزگای هەڵەبجە کاری ڤیدیو کلیپی تێدا کراوە بە بەشداری ژمارەیەک لە کاکەییەکانی هەڵەبجە.
ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن “کاروان محمد” دانراوە، شیعری گۆرانیەکە لەلایەن “نامیق هەورامی” نووسراوە و لە ستۆدیۆی “کاروان پڕۆدەکشن” کاری دەنگ و میوزیکی بۆ کراوە و کاری دەرهێنانی لەلایەن “هەردێ سەمیر” کراوە.
رووبار رەشید یەكەم ژنە لە ناو كاكەییەكان كە گۆرانی بۆ كارەسات و نەهامەتی كاكەییەكان گوتووە، یەكەم بەرهەمی بەناوی “هاواری كاكەیی” بڵاوکردووەتەوە بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ و بەشێوەزاری ماچۆ لە بارەی نەهامەتییەكانی كاكەییەکانەوە بوو