ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

كتێبی ژن وبزووتنەوەی مێژوو چاپ دەکرێت

كتێبی ژن وبزووتنەوەی مێژوو توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشی دكتۆر كامەران محەمەد وخاتوو ڕاز ئەسعەدە .
خاتوو ڕاز ئەسعەد تایبەت بە تۆڕیی میدیایی تەوار دەڵێت” ژن وبزووتنەوەی مێژوو ئەو راستییەی بۆ ئێمەی خستەڕوو کە مێژوونوسی بە پلەیەكی باڵا كایەیەكی نێرانەیە، واتە پیاوان نوسیویانەتەوە وتێیدا بەتەنها تیشكیان خستۆتەسەر بوونی خۆیان”

خاتوو ڕاز دەڵێت”ئەتوانم بڵێم ئەم کتێبە زۆر جیاوازە و چەقی کتێبەکە ژنە ، ژن چۆن شارستانیەتی بونیاد ناوە، لەگەڵ دۆزینەوەی کشتوکاڵ پیاویشی ماڵی کردوە و وابەستەی ژیانی شارستانی کردوە چۆن ژن ئاینی کۆمەڵگەیشی گۆڕیوە،
بەڵام میژوونوسی کوردی ئەم دەورەی لەژن سەندۆتەوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا هەردو نوسەرپێکەوە
كتێبەكەیان نوسیوە ؟
خاتوو ڕاز وتی” بەڵێ بەیەكەوە نوسیومانە، توێژینەوەیەکی زانستی هاوبەشە ، دو ئەزموونی جیاواز تێکەڵکراوە کاتێک ژنێک بەدیدێکی ژنانە مێژوو دەنوسێتەوە و لەچاوی پیاوێکی مێژوو نوسیشدا مێژووی ژن چۆن دەبینینت ئەمە ئەزمونێکە ئەزموونی دووەمیش من بەر لەوەی نوسەر بم خوێندکاری دکتۆر کامەران بووم”

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ