نئیلاف قورشید کچێکی تەمەن ٢٢ساڵە لەشارۆچکەی خەلیفان .
بەم شئوەیە باسی کارەکەی بۆ ماڵپەڕی تەوار ئەکات ، و دەڵێت سەرەتا چەند کاری تری کڕین و فرۆشتنی ئۆن ڵاینم کردووە بەڵام سەرکەوتوو نەبوم . بۆیە دەستم بە چنین کرد
سەرەتا بە زەنگیانە دروست کردنی دەست بەند دەستم پئ کرد دواتر لە یوتیوب و سۆشیال میدیا شتی زیاترم بەر چاو ئەکەوت جۆری زیاتر فێر ئەبوم و دەستم پئ کرد هەرچەند کارەکەم باش نەبو و سودی کەمم لێدەبینی و کڕیارم کەم بو بەرهەمەکەیشم سەرەتابو زۆر جوان نەبوون و کوالەتیان باش نەبوو .
دواتر برەوم بە کارەکەمدا و کەرەسەی خاوی کواڵیتی بەرزم پەیدا کردو بەکارم دەهێنا و بەرهەمی تازەو باشم دروست کرد .زۆر سودم لە بیرۆکەی پەیجەکانی سۆشیال میدیا وەردەگرت و زۆر هەوڵم دا سوپاس بۆ خوا ئیستا ئیشەکانم زۆر باشن لەو پەڕی سەرکەوتندام ڕۆژێ لە ڕۆژان بیرم لەوە نەکردبویەوە کە بەم شئوەیە بەرەو پئشەوە بچم
هەر بۆ ئەوەی زیاتر بناسرئم بڕیارمدا بەشداری لە ڤستیڤاڵ و پئشانگا بکەم بەڵام دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیم بەربەستەکان بشکێنم و بەشداری لە پیشانگای زانکۆی سۆران بکەم . زۆر سەرکەوتو بومو بەرهەمەکانم بوە جێگای سەرنجی کڕیاران و دەسخۆشی زۆرم لئ کرا
دەروازەیەکی نۆی بەڕومدا کرایەوە .
بەرهەمەکانی من زیاتر کاری دەستی و ئیکسسوارات و چنین و درومان و دیزاین کردنی جلی کوردیەو نەخشاندنیەتی بە کریستاڵ و مۆرو . زۆربەی ئەو کارانە لەماڵەوە ئەکرئ و ئاسانترە ئەتوانین بئ کێشە بە هۆی سۆشیال میدیا وە بیخەمە بازاڕەوە وپیشانی کڕیارەکانمی بدەم.
شەهێن/,خەلیفان