ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زەینەب وێنەی ئەو ژنانە دەكێشت كە بونەتە سومبولی نیشتیمان

لە ئێستادا ژنان هەوڵدەدەن خۆیان چیرۆكی سەركەوتن و جوانیەكانیان بنوسنەوە خاتوو زەینەب كە یەكێكە لە هونەرمەندە شێوەكارەكانی شاری خانەقین هەوڵدەدات لە رێگەی هونەری وێنەكێشانەوە گوزارشت لە ژنانی كوردستان بكات و وەك خۆیشی دەڵێت” دەمەوێ لە ناو تابلۆكانمدا كێشە و ئازارەكان و ئازایەتی ژن بخەمە ڕوو.
لە دیدارێكی هونەری تایبەت بەتۆری میدیای تەوار خاتوو زەینەب باسی لە سەرەتاكانی كاركردنی خۆی كردوو ووتی” هەر لە مناڵییەوە خولیای هونەریم هەبوو، دواتر وردە وردە هەوڵمدا لە بوارەكەدا خۆم پێبگەیەنم، سەرەتای دەستپێكردنم لەكاتی خوێندنم بوو لە پیشانگەكانی قوتابخانە بەشداریم دەكرد. دواتر لەگەڵ شێوە كاران و هونەرمەندان بەژداریمكردوو ئەزموونی زیاترم كردوو تواناكانم گەشەی كرد تا بومە ئەندامی كارای شێوەكارانی عیراق، تا ئێستا خاوەنی 9 پیشانگەی تایبەتی خۆمم و لە پەنجا پیشانگەی هاوبەشدا بەشداریم كردوو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێڕاق. وە چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانم وەر گرتووە .
بەرای هونەرمەند خاتوو زەینەب توانای هونەری و دەسترەنگینی پەیوەندیەكی زۆریان پێكەوە هەیە و وتیشی” كاری وێنەكێشان و دەستڕەنگینی پەیوەندیان هەیە پێكەوە كاریگەرە لەسەر یەكتر، ژیان بریتیە لە هونەر تەنانەت كاتێك جل هەڵدەبژێرین ئەوە هونەرە، كاتێك سەیری لایەنەكانی ژیان دەكەین هەمووی هونەرە.
هونەرمەندی شێوەكار كاریگەرییەكی زۆری ژیانی ژنانی كوردستانی لەسەرە لەرووی خەبات و قوربانی و جوانیەكانەوە بۆیە وێنەی ژن بەشێكە لە كارەكانی وەك خۆیشی ووتی” لە سەدا نەوەدی تابلۆكانم وێنەی ژنە و باسی ژن دەكات، هەروەها دەمەوێ كێشە و ئازارەكان و ئازایەتی ژن بخەمە ڕوو لە ناو تابلۆكانم، باسی ئەو ژنانە دەكەم كە بونەتە سومبولی نیشتیمان و هونەر وەك لەلیلا قاسم و ئەحلام مەنسور و چەندین نمونەی تری ژنی ئازا.

نیان سلام عبداللە : خانەقین

هاوشێوە

ڤیدیۆ