لەنمایشێکی تایبەتدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا جلی کوردی ژنان نمایشکرا.
بەئامادەبوونی دەیان کۆمپانیا و دیزاینەری جیهانی دیزان و ستایلە نوێکانی کچە دیزاینەری کورد لارا دزەیی نمایشکران کە ماوەیەکە کار لەسەر دیزاینی جلی کوردی ژنانه دەکات بە پشت بەستن بە دیزاین و کلتوری کۆنی کوردەواری.
لارا دزەیی دیزاینەر کچی هونەرمەند هۆمەر دزەییە و لە پاش گەڕانەوەی بۆ کوردستان کار لەسەر دیزاینی جلی کوردی ژنان دەکات.
ئامادەکردنی/ درەوشان